٩ ئاب ٢٠٢٠ - ١١:٠٧
بووک و زاوایەکی سرێش ئاوایی تێچووی ئاهەنگەکەیان بۆ کۆرۆنا خەرج کرد

بووک و زاوایەکی سرێش ئاوایی لە هەوڵێکی خێرخوازانەدا بە پێی دۆخی ئێتسا و بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، تێچووی ئاهەنگی شاییەکەیان بۆ ئازاد کردنی ژمارەیەک زیندانی تاوانی نائەنقەست خەرج کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بووک و زاوایەکی سرێش ئاوایی سەر بە شاری قوروە پاش ماوەیەک چاوەڕوانی بۆ دەسپێکی ژیانی هاوبەشیان و بە پێی تەشەنە سەندنی نەخۆشی کۆرۆنا، لە هەوڵێکی خێرخوازانە بڕیاریان دا کە تێچووی ئاهەنگی شاییەکەیان لە ڕێگای کاری خێردا خەرج بکەن.

مێهرداد قەنبەری و هانیە جەعفەری بە ئەو بڕیارە دەرکەی هیوایان بەڕووی چەند بنەماڵەی چاوەڕوان کردەوە و تێچووی ئاهەنگی شاییەکەی خۆیانیان بۆ ئازاد کردنی چەند زیندانی نائەنقەست پێشکەش کرد.

ئەوان ئامانج لە ئەو کارەیان ئومێد دانەوە بە بنەماڵەی ئەو زیندانیانە وەسف کرد.